University of Raparin Logo

جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی ٢٢-٩-٢٠١٦،بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد و لە گەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەشێک لە بەڕێوەبەرو سەرۆک بەشەکانی زانکۆ کۆبووەوە.


سەرەتا لەلایەن بەڕێز د. مۆفەق خالید سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو بەڕێوەبەرو سەرۆک بەشەکانی زانکۆوە پێشوازی لەبەڕێزیان کرا.
دواتر لەمیانەی کۆبونەوەیەکدا بەڕێز قوباد تاڵەبانی وێڕای دەستخۆشی لەستافی زانکۆ بۆ ھەوڵ و ماندوبونیان کە لە پێناو گەشەکردنی زانکۆ داویانە پشتگیری خۆی بۆ داواکارییەکان لەپێناو ھەنگاوە زانستیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین دەربڕی.
ھەروەک پیرۆزبایشی لەبەڕێز د. مۆفەق خالید کرد کە وەک سەرۆکی نوێ-ی زانکۆی راپەڕین دەست بەکاربووە.