University of Raparin Logo

سەرۆکی زانکۆ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕانیەی کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی یەك شەممە ۲۵ / ۹ / ۲٠۱٦، بەڕێز "د.موفق خالد ابراهیم" سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی لیژنەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گوندی زانکۆ و نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی رانیەیان کرد، بەمەبەستی چەسپاندی شوێنی دیاریکراو بۆ دروستکردنی گوندی زانکۆ کە مامۆستایان و فەرمانبەران تیایدا سودمەند دەبن.

 هەروەها سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین-یان کرد بە مەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبەرامبەر هاوکاریکردنی زانکۆ بە پێدانی ئاو بە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین.