University of Raparin Logo

به‌ڵگه‌نامه‌كانى كه‌مگیرى

چاپکردن ئیمەیڵ

پشت به‌ستن به‌ نوسراوه‌كانى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى زانكۆ ژماره‌(١٢٩له‌٢٠١٦/٤/١٨) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆ و پاڵپشت به‌ رِێنمایى جێ‌ به‌جێكردنى گرێبه‌ستكردنى حكومى ژماره‌ (٢) ساڵى (٢٠١٦) مادده‌ (٢٤/پانزه‌یه‌م)، بۆ به‌رژه‌وه‌ندى زانكۆ و به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه‌ بریارماندا به‌ :
ئه‌نجامدانى گۆرِانكارى له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانى ته‌نده‌رین له‌و پرۆژانه‌ى له‌ خواره‌وه‌ ناو و برگه‌كانیان هاتوه‌:

یه‌كه‌م / پاككردنه‌وه‌ى به‌شه‌ ناوخۆیى له‌ رِانیه‌ و قه‌ڵادزێ‌
١-    كۆمپانیا پابه‌ند نى یه‌ به‌ دابینكردنى ئۆتۆمبێلى گواستنه‌وه‌.
٢-    كۆمپانیا پابه‌ند نیه‌ به‌ دابینكردنى سه‌رپه‌رشتیار و یه‌كێك له‌ كرێكاره‌كان به‌ سه‌رپه‌رشتیار دیارى ده‌كرێت.
٣-    كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى كرێكاره‌كان له‌ (١٦) كرێكاره‌وه‌ بۆ (١٢) كرێكار.

دووه‌م/ ئینته‌رنێت
كه‌مكردنه‌وه‌ى برى مێگاكانى ئینته‌نێت له‌ (٥٠) مێگاوه‌ بۆ (٣٠).

سێ‌ یه‌م / كارپێكردن و چاككردنه‌وه‌ى ئامێره‌كانى به‌شه‌ ناوخۆیى له‌ رِانیه‌ و قه‌ڵادزێ‌
كه‌مكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رى هونه‌رى له‌ دوو به‌شه‌ ناوخۆیى رانیه‌ له‌ (٤) هونه‌ریه‌وه‌ بۆ (٣).