University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەك بەشداری كۆنگرێسێكی نێودەوڵەتی دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانكۆ

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین لەشاری ڤارنای وڵاتی بولگاریا لەرۆژانی (١٤-١٧ / ٩ /٢٠١٦) بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەشداری كۆنگرێسی زانستی نێودەوڵەتی كرد.

كۆنگرێسە زانستییەكە لەژێرناونیشانی "13th INTERNATIONAL SCIENTIFIC CONGRE MACHINЕS.TECHNOLОGIES.MATERIALS " رێكخرابوو بە بەشداری (٩٠) توێزینەوەی زانستی ناوخۆیی و دەرەكی لە چەند سەنتەرێكی توێژینەوەو زانكۆكان لەزۆربەی بوارە زانستیەكاندا.

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین "كمال سمایل محمد" كە لە ئێستادا خوێندكاری دكتۆرایە لەپسپۆڕی زانستی كۆمپیوتەر لەزانكۆی (UCTM) لەبولگاریا لەچوارچێوەی پڕۆژەی (Erasmus Mundus Marhaba) بە توێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی (A MAPREDUCE SOLUTION FOR HANDLING LARGE DATA EFFICIENTLY) بەشێوەی (Plenary Session) لە كۆنگرێسەكەدا بەشداربوو.
لینكی گۆڤاری توێژینەوەكە:
http://stumejournals.com/mtm/Archive/2016/12-2016.pdf