University of Raparin Logo

بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی كار لە زانكۆی ڕاپەڕین بەشداری كۆنفرانسی زانستی خوێندنی باڵای عێراق دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕاگەیاندنی زانکۆ

لەرۆژانی (٢٦-٢٨ / ٩ / ٢٠١٦)، بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی كار لە زانكۆی ڕاپەڕین بەشداری لەكۆنفرانسی زانستی خوێندنی باڵای عێراقی كرد، کۆنفرانسەکە لەلایەن رێكخراوی ( IREX) و بەهاوكاری بالێوزخانەی ئەمریكا لەعێراق رێكخرابوو. 

كۆنفرانسەكە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، بەبەشداری ٢٥ زانكۆی عێراق و ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵای عێراقی و باڵیۆزی ئەمریكا و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان و چەندین ئەكادیمیستی تر.
ئامانج لەكۆنفڕانسەكە زیاتر بەرەوپێشچوونی زانكۆكان و ریفۆرمی خوێندن بوو لە زانكۆكان و بەرزنرخاندنی كارەكانی رێكخراوی ئایرێكس كە لەماوەی ڕابردووددا پاڵپشتی زانكۆكان بووە، لەبەشێكی دیكەی كۆنفڕانسەكەدا تێشكخرایە سەر چارەسەری ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی خوێندنی  باڵا لە عێراق.

هەر كۆنفڕانسەكەدا، ڕۆڵی سەنتەرەكانی گەشەپێدانی كار باسی لێوەكرا كە لەماوەیەكی كەمدا توانیویانە خزمەتێكی باش بەخوێندكاران بكەن و تواناكانیان گەشەپێبدەن.
لەكۆتایی كۆنفرانسەكەدا رێكخراوی ئایرێكس بەهاوكاری بالێوزخانەی ئەمریكا لەعێراق پشتگیری خۆی بۆ زانكۆكانی عێراق و كوردستان دووپاتكردەوە و بەڵێنیاندا گرنگی ویاتر بەسەنتەرەكانی گەشەپێدانی كار بدەن لەزانكۆكاندا بەمەبستی گەشەپێدانی توانای خوێندكاران و ئامادەكردنیان بۆ بازاڕی كار.