University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین بەشداری كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

"احمد عولا حمد مەنگوڕی" مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین، بە توێژینەوەیەكی زانستی بەشداری لە كۆنفڕانسی

(MARAS 2016 : 5th International Conference on Mobile, Adaptable and Rapidly Assembled Structures)

كرد، كە لە شاری سیێنا لەوڵاتی ئیتالیا کە لە ڕۆژانی 21-23 ئەیلولی 2016 بەڕێوەچوو، بە بەشداری توێژەرانی زیاتر لە 15 وڵات و 20 زانكۆی ناوداری جیهانی.

 توێژینەوەكەی ناوبراو بە ناونیشانی(Adjustment for Shape Restoration and Internal Force Control of Cable Arch Stayed Bridges)

كە بە هاوبەشی لەگەڵ هەریەك لە پڕۆفیسۆر "ئالان كوان" (سەرۆكی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانكۆی كاردیف ی بەریتانی ) و دكتۆر "نجم الدین محمد سعید" (سەرۆكی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانكۆی ڕاپەڕین) ئەنجامدراوە.

جێی باسە تەوەری كۆنفرانسەكە لەسەر خێرا گۆڕینی شێوەی سترەكچەر و چاككردنەوەیان بوو.

كۆنفراسەكە لەلایەن دامەزراوەی wessex ی بەریتانی ڕیكخرابوو كە ئەمەی خوارەوە بەستەرەكەیەتی:

http://www.witpress.com/