لە چوارچێوەی ئەو كار و چالاكیانەی بەشی مێژووی سكوڵی زانستەمرۆڤاتیەكانی زانكۆی ڕاپەرین دەستی پێكردوە بەمەبەستی پاراستنی ناوچە شوێنەواریەكان،
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 30/ 5 / 2013 پارچەیەكی تری شوێنەواری كە لەلایەن خوێندكارێكی دلسۆزی قۆناغی یەكەمی بەشی مێژووی زانكۆكەمان پارێزراو بوو ڕادەستی بنكەی شوێنەواری ڕاپەرینی كرد، ئەمەش بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی ناوچە شوینەوارییەكانی دەڤەری بیتوێن و پشدەر ،پاراستنیان لەمەترسی لەناوچوون.