بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگاداری دەرچووانى ۱۲ی ئامادەیى دەکات، بەتایبەت ئەوانەى ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) یان لەڕێگەى پەروەردە و خوێندنگاو قوتابخانەکان بەدەست نەگەیشتتوە، لەهەفتەى داهاتوودا لەڕێگەى سیستمێکى ئەلیکترۆنیەوە دەتوانن بە کۆدى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى ۱۲ی ئامادەییان بچنە ناو سیتسمى زانکۆلاین، دواتریش ژمارەى تەلەفۆنى خۆى یان کەسێکى نزیکى تۆمار بکات و، پاشان لەڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەدەست دەگات و دەتوانێت بچێتە ناو سیستمى زانکۆلاین.
بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى دەکات ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەباشى بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئەو (بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ) کە بەدەستیان دەگات دەتوانن بچنە ناو سیستمى زانکۆلاین بۆ هەڵبژاردنى بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان.
بەهۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر لە خوێندنگاو قوتابخانەکانى سنوورى هەردوو پاریزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و چەند شوێنێکى دیکە دەوام تياندا نيەو مامۆستاو فەرمانبەران بایکۆتى دەوامیان کردوە، بۆیە نەتوانرا ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) لە کاتى خۆیدا بگەیەنرێتە خوێندکاران و قوتابیانى سنورى ئەو دوو پارێزگایە. بۆیە بەڕێگەى ئەلیکترۆنى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) دەگەیەنرێتە دەرچوانى ۱۲ی ئامادەیى.