لەپێناو دروستکردنى نەوەیەکى نوێ لە زانکۆکان و بەمەبەستى بەستنەوەى ڕاستەوخۆى خوێندن بە بازاڕى کار و رەخساندنى هەلى کارو دروستکردنى پیشە بۆ خوێندکاران و هاوڵاتیان، بۆ ئەوەى بتوانن بەشێوەیەکى سەردەمیانە ببنە خاوەن پیشەو کارى سەردەمیانەو بەبەرزترین کوالێتى.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەئێستادا بڕیارى داوە دەرگایەکى نوێ بۆ پەرەسەندنى خوێندنى پیشەیى و زانستى کردارەکى لەکوردستان بکاتەوە. بۆ ئەم مەبەستە ڕایدەگەیەنین کە بە نیازین دوو زانکۆى تایبەتى پیشەیی و زانستە کردارەکییەکان لە سنورى هەردو پارێزگاى هەولێر و سلێمانى بکاتەوە.
بۆ ئەوەش داوا لە وەبەرهێنەران دەکەین، ئەوانەى تواناى زانستى و دارایى یان هەیە و، ئارەزو دەکەن بەشداربن لە دامەزراندنى ئەم دو پڕۆژەیە، پێویستە پرۆپۆزەڵى تایبەت بۆ دیوانى وەزارەتەکەمان تاکو ڕێکەوتى 6/ 11/2016 پێشکەش بکەن.
مەرج و خاڵەکان:
·زانکۆکە تایبەت دەبێت بە زانستى کردارەکى و پیشەیى و، تەنها ئەم بوارانە دەگرێتەوە.
·خوێندن لەو زانکۆیە لەنێوان (٢-٤) ساڵ دەبێ بەپێى سیستم و بڕوانامە.
·پەیڕەوى سیستەمى خوێندنى پیشەیى سەردەمیانە، بەتایبەت ئەڵمانى – ئەمریکى بکات.
·پێویستە لەماوەیەکى دیاریکراو سەرجەم پێداویستیەکانى تایبەت بە تاقیگەو وەرشەکان دابین بکات.
·دامەزراوەکە گرنگى تایبەت دەدات بە زانستەکانى( IT، ئەندازیارىPetroleum ، ئەندازیارى کۆمپیوتەر، تەکنەلۆجیاى هێڵکارى ... ، بزنس و کارە پیشەییەکان).
·دامەزراوەکە بە سیستمى کۆکردنەوەى خاڵ (Credit) كاردەکات، کە هاوشانە لەگەڵ سیستمى بەخشینى خاڵ (Credit)ى ئەوروپى (ECTS) و سیستمى ئەمریکى.
·ئەم دامەزراوە کاردەکات بە سیستمى بەخشینى خاڵ، هەروەها هاوتاکردن و چەسپاندنى خاڵ و گواستنەوەو کۆکردنەوەى لەماوەى (٢–٤) ساڵ، بەجۆرێک لەگەڵ سیستمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بگونجێت.
گرنگە کەسى جێبەجێکار:
·خاوەن بڕوانامەى دکتۆرا بێت لە بابەتەکانى زانستى کردارەکى و پیشەیى.
·ئەزمونى باشى لە سیستمى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتە پێشکەوتوەکانى هەبێت.
·ئەزمونى باشى لە سیستمى خوێندنى باڵاى هەرێم هەبێت.
تێبینى:
بۆ زانیارى زیاتر و وردەکارى ئەم پڕۆژەیە، پێشکەشکاران دەتوانن پەیوەندى و تێبینى زیاتر لە ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ کاروبارى دڵنیایى جۆرى وەربگرن.
http://www.mhe-krg.org/ku/node/3087