دوای ئەوەی كۆرسی توانستی زمانی ئینگلیزی لەزانكۆی راپەڕین بە سەركەوتویی كۆتایی هات، ڕۆژی یەك شەممە رێكەوتی 18/5/2014 بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و زمان لەزانكۆی ڕاپەرین ئاهەنگێكی شایستەی بۆ بەشداربوانی كۆرسەكە ڕێكخست ، لەئاهەنگەكەدا بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بە ژمارەیەك فێرخوازی بەشداربووی كۆرسەكە بەخشرا.
كۆرسی توانستی زمانی ئینگلیزی لەزانكۆی راپەڕین كە بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و زمان سەرپەرشتی دەكات ، لە ڕۆژی 14/11/2013 دەستی پێ كرد و (8) مامۆستانی ناو خۆیی و بیانی (147) فێرخواز تیایدا بەشدابوون و فێرخواز بەپێشكەوتوترین شێوازی فێركردنی سەردەمیانە كە یەكدەگرێتەوە لەگەڵ ستانداردە جیهانیەكان زمانی ئینگلیزی فێر دەكرێت ، كۆرسەكە لە 14/5/2014 كۆتایی پێهات و بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بەسەرجەم بەشداربووان بەخشرا،ئەم بڕوانامەیە مەرجێكی سەرەكییە بۆ خوێندنی ماستەر لەناوخۆی عێراق.
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانكۆی ڕاپەڕین لێرەوە ئاگاداری فێرخوازان دەكات لە بەرواری 1/6/2014 ناونووسین بۆ كۆرسی داهاتوو دەست پێدەكات .