University of Raparin Logo

پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین لە زانکۆی ڕاپەڕین دەستیپێکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، زانکۆی ڕاپەڕین لە هەردوو کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ لە ڕێگەی لیژنەیەکی شارەزاوە، فۆڕمی زانکۆلاین بێ بەرامبەر بۆ دەرچووانی ۱۲ی ئامادەیی پڕدەکاتەوە، هەر وەک دڵنیایی دەداتە خوێندکاران هەر هەڵەیەک لە پڕکردنەوە فۆڕمی زانکۆلاین ڕووبدات ئەوا تەنیا لەڕێگەی ئەو لیژنانەی کە لەزانکۆ حکومییەکانی هەرێم دانراون دەتوانن چارەسەری کێشەکە بکەن و هەڵەکە ڕاست بکەنەوە .

تێبینی :
۱- لیژنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۰۱٦/۱۰/۲۳ دەستبەکار دەبێت .
۲- لیژنەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر (۸:۳۰)ی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر (۱:۰۰)ی دوانیوڕۆ فۆڕمی خوێندکاران پڕدەکەنەوە .
شوێن :
کەمپەسی ڕانیە/فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان/نهۆمی سێیەم/هۆڵی C6
کەمپەسی قەڵادزێ/ فاکەڵتی پەروەردە/نهۆمی دووەم/هۆڵی کتێبخانە   
پێداویستییەکان:
۱-‌ڕەگەزنامەی باری شارستانی
۲-ناسنامەی کەسی
۳-وێنەی نوێی خوێندکار لەسەر CD یان فلاشمیمۆری
٤-فۆڕمی خۆراک
٥- کارتی زانیاری
٦-هەردوو وشەی تێپەڕ و بەکارهێنەر ( یوزەرنەیم و پاسۆرد)ی خوێندکار .
۷-لیستی هەڵبژاردنەکانی خوێندکار کە بەخواستی خۆی کۆڵێژ و بەشەکانی دیاری کردبێت .
سەرنج :
۱- بەرلەوەی خوێندکار سەردانی مەڵبەندی زانکۆلاین بکات، پێویستە زۆر بەوردی ڕێنماییەکانی ڕێبەری خوێندکارانی خوێندبێتەوە و زانیاری دەربارەی بەش و فاکەڵتییەکان هەبێت .
۲- ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین تەنیا (۱۰) ڕۆژە.