دەربارەی پڕۆگرامەکە:
پڕۆگرامی فووڵبڕایت ٢٥ توێژەی عێراقی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەشێوەی سەردانیکردن دەبات بۆ زانکۆکانی ئەمریکا، لە ڕێکەوتی ٢٠١٧/٦/٣٠ تا ٢٠١٧/٩/٨ مەبەستی پڕۆگرامەکە گەشەپێدانی ستافی وانەبێژی و ڕێنمایکردن و چالاکی ئاڵوگۆڕی کەلتووری لە (٥) پێنج بواری جیاوازدا و بۆ هەر بوارێکیش (٥) پێنج توێژەر وەردەگیرێت، کە هەریەکەیان (١٠) دە هەفتە لەزانکۆیەکی دیاری کراوی ئەمریکادا بەسەردەبات، لەو ماوەیەدا ئاشنا دەکرێن بە ڕێگا تازەکانی وانەبێژی و توێژینەوە چاودێری پۆل و بەشداری سیمینار و هەروەها گەشەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ ستافی وانەبێژی ئەمریکی لەڕێگەی دانیشتنەکانی ڕێنمایکردنی هەفتانە. هەروەها خەریککردنی بەردەوامی کاندیدەکە لەگەڵ ئەو خێزان و خۆبەخشانەی کە زانکۆ دیاریکردوون یان کەسانی تر کە لە کۆمەڵگەیەکی فراوانتر ئاسانکاری بۆ توێژەر دەکەن
بۆ بەشداریکردنی لە چالاکیەکانی دەرەوەش وەک سەدانیکردنی شوێنەوارە مێژووییەکان و ئامادە بوون لە چالاکیە کەڵتووریەکان ،لە کاتێکدا ئاشناکردنی کاندیدەکە بە ڕێگا تازەکانی توێژینەوە مەبەستی سەرەکی پڕۆگرامەکەیە. ئەم پڕۆگرامە هیچ شوێنێک بۆ پڕٶژەی توێژینەوەی تاکەکەسی تایبەتی دابین ناکات.
ئامانجەکانی پڕۆگرامەکە:
• بنیادنانی توانای خوێندنی باڵا لە عێراق لەڕێگەی گەشەپێدانی ئەندامانی دەستەی وانەبێژی و ڕێنمایکردنی توێژەرەکانەوە.
• پەرەپێدان بە هاریکاری درێژخایان و پەیوەندیە دامەزراوەیەکان لە نێوان توێژەرە کانی عێراق و ئەکادیمیەکانی ئەمریکا.
• بەرزکردنەوەی ئاستی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان عێراقیەکان و ئەمریکیەکان لەرێگەی ئاسانکردنی بەشداریکردنی توێژەرە عێراقیەکان لە کۆمەڵگەیەکی فراوانتری زانکۆی خانەخوێوە.
کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش کات؟
پێشبڕکێی ساڵی ٢٠١٧ کراوەیە بۆ ئەندامە دایمیەکانی (فوڵ تایم) دەستەی وانەبێژی زانکۆکانی عێراق کە بە لایەنی کەمەوە بڕوانامەی ماستەر و (٥) پێنج ساڵ ئەزمونی وانەوتنەوەی زاکۆییان هەیە یان بڕوانامەی دکتۆرا و ئەزمونی وانەوتنەوەی لە (٥) پێنج ساڵ زیاتر نابێت.هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر کە کە لە ئێستادا لە دکتۆرا وەگیراون پێویستە بە لایەنی کەمەوە (٣) سێ ساڵ خزمەتی وانەبێژیان هەبێت.داواکاران پێویستە پابەند بن بە وانەبێژی ناو پۆلەوە و وە ئارەزوی بەهێزکردنی شارەزاییەکانی وانەبێژی و سەرکردایەتیان هەبێت.تکایە تێبینی ئەوە بکەن کە ئەو پڕۆگرامە تەنها بۆ ئەندامە دایمیەکانی (فوڵ تایمی) دەستەی وانەبێژیە و بەرپرسانی حکومەتی عێراق شیاوی پێشکەشکردنی داواکاری نین.
داواکاران پێویستە توانای نوسین و قسەکردنی ڕەوانی زمانی ئینگلیزی هەبێت. توێژەرانیش دەتوانن یەکێک لەو بوارانانەی خوارەوە هەڵبژێرن.
• فێرکردنی زمانی ئینگلیزی وەک زمانێکی بیانی (Teaching English as Foreign Language (TEFL/Linguistics
• ئەندازیاری Engineering
• زانست و تەکنۆلۆجیا Science and Technology
• یاسا و مافەکانی مرۆڤLaw and Human Rights
• بازرگانی و بازرگانی جیهانی Business and Global Entrepreneurship
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری:
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ساڵی ٢٠١٧ ، سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ دروستکردنی ئەکاونت و تەواوکردنی فۆرمی داواکاری
https://apply.embark.com/student/fulbright/scholars/30/
بۆ ڕێنمای تایبەت دەبارەی چۆنیەتی تەواوکردنی پاکێجی داواکەیەکەت .کلیک لێرە بکە.
Fulbright Scholar Application Instructions (PDF 747 KB).
دوا وادەی پێشکەشکردنی داواکاری :٢٠١٦/١٢/١٥ دەبێت .
فۆڕمی داواکاری پێویستی بە زانیاری کەسی و رونکردنەوە بە نووسین هەیە و درێژیەکەی ٣-٥ پەڕدەبێت.بۆ ئەوەی دڵنیا بی کە داواکاریەکەت بە تەواوەتی پێشکەشکردوە تکایە بە ووریایەوە شوێن ڕێنمایەکان بکەوە.پێویست ناکات تەنها بە یەک جار فۆڕمەکە پڕبکەیەوە ،تکایە ناو و وشەی تێپەڕ لەلەی خۆت بنوسە تا بتوانی دووبەرە فۆڕمی داواکاریەکەت بکەیەوە.کە داواکریەکەت پێشکەشکرد دواتر ناتوانی هیچ گۆڕانکاریەک لە لە زانیاریەکاندا بکەی.داوات لێ دەکرێت کە زانیەری دەربارەی ئەمانەی خوارەوە دابین بکەی :-
• ئەو بوارەی کە ئارەزوی دەکەی (تەنها یەک بوار)
• پێشینەی پەروەردەییت.
• پوختەی ژیان نامە C.V
• ڕوونکردنەوەیەک دەربارە کە چۆن بەشداریکردنت لەم پڕۆگرامە سوود بە خۆت و دامەزراوەکەشت دەگەیەنێت.
• چۆن پلان دادەنێیت بۆ جێبەجێ کردنی ئەوەی کە فێری دەبی لەم پڕۆگرامەدا لە عێراق.
• (٣) سێ پشتگیری نامە (ئەکادیمی یان پیشەیی نەک کەسی )
زەمالەکە ئەم خەرجیانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
• خەرجی کارگێڕی بۆ هەرتوێژەرێک
• خەرجی سەفەرکردن و گەشەپێدانی پیشەیی
• شوێنی نیشتەجێ بوونی تاک نەفەری لەسەر شێوەی بەڵەخانە.
• تکتی هەردوو سەری گەشتکردن بۆ ئەمریکا.
• بیمەی تەندروستی بۆ حاڵەتی نەخۆشی و ڕووداو لەماوەی پڕۆگرامەکەدا
مەرجە تایبەتەکانی پڕۆگرامەکە بۆ پێشکەشکارانی عێراق:
١- داواکاری بۆ نیشتەجێ بوون بۆ ماوەی دوو ساڵ: ڤیزای جۆری ( J-1 ) ڤیزایەکی ئاڵوگۆریە و پێویستی دەکات لەسەر ئەوانەی لەم پڕۆگرامە وەردەگیرێن بەلایەنی کەمەوە دوای دوو ساڵ بگەرێنەوە وڵاتی خۆیان دوای تەواوکردنی پڕۆگرامەکە بەسەرکەووتوویی.
٢ -مەبەستی گەڕانەوە: شیاویەتیت بۆ وەگرتنی زەمالەی فووڵ بڕایت بەشێکی بەندە بە مەبەستی گەڕانەوەت بۆ عێراق ڕاستەخۆ
دوای پڕۆگرامەکە.ئەگەر مەبەستی مانەوەت هەبێت لە ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کاتی و دیاری کراو بەمەبەستی پێشکەشکردنی
داواکاری بۆ ڤیزای کۆچبەران یان داوای مافی پەنابەری لە ئەمریکا یان داوای مافی نیشتەجێ بوون لە هەر وڵاتێکی تر جگە
لە عێراق ئەوا ئەوا شیاویەتیت بۆ پێشکەشکردنی ئەم پڕۆگرامە لەدەست دەدەیت.
٣-سپۆنسەرکردنی ڤیزای جۆری ( J ) تەنها دەدرێت بەو کەسەی کە زەمالەکەی بۆ دەرچووە ، ڤیزای جۆری ( J-2 ) ڤیزای کەسوکار وەک ( هاوسەر و منداڵی خوار تەمەن ٢١ ساڵ) ناتوانن هاوسەفەری بکەن لەسەر خەرجی کاندیدەکە.