ڕۆژی شه‌مه ڕێکەوتی ٦/۷/۲۰۱۳ له ڕێوره‌سمێکی شایسته‌دا لە هۆڵی زین ئاهه‌نگی دووەمین خولی دەرچووانی زانكۆی ڕاپەڕین به ئاماده‌بوونی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌شێک له سه‌رۆک زانکۆکانی کوردستان کە پێکهاتبوون
لە بەرێزان (د.خدر معصوم سه‌رۆکی زانکۆی کۆیه ، د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین ، د. له‌زگین عبدالحمید سه‌رۆکی زانکۆی زاخۆ ) .
هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا لەلایەن ئەنجومەنی زانکۆوە بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس بەخشرایە ده‌رچوانی زانکۆی ڕاپه‌ڕین و خه ڵات به خشرا به (٣) خوێندکاری یه‌که‌می سه‌ر ئاستی زانکۆ.
لە کۆتاییدا ڕێوڕەسمەکەدا پڕۆفیسۆر دکتۆر محمد علی عبداللە سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لە ووتارێکدا پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی خوێندکارانی قۆناغی چوارەم کرد به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنیان لە پڕۆسەی خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بروانامه‌ی به‌کالۆریۆس، هیوادارین که ده‌رچوونیان له زانکۆ هه‌نگاوێک بێت بۆ ژیانی ئه‌کادیمی داهاتویان...