University of Raparin Logo

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داواکاری بۆ پرۆگرامی گەنجانی سەرکردەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧ وەردەگرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لەھەولێر بەخۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنێت کە ئێستا دەرگای داواکاری پێشکەشکردن بۆ پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی گەنجانی سەرکردەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧ کراوەیە.

پرۆگرامەکە سەرەکیترین پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەمەریکایە بۆ ئەو عێراقیانەی تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٤ ساڵدایە. بەشداربووانی پرۆگرامەکە بناغەی تێگەیشتن و دۆستایەتی نێوان گەنجانی ئەمەریکا وعێراق پتەوتردەکەن لەڕێی پرۆگرامێکی یەک مانگی لەسەر ڕابەرایەتی و خزمەتگوزاری کۆمەڵگایی و پرۆگرامی کەلتوریەوە. ھەڵبژاردنی بەشداربووەکان لەسەر بنەمای لێھاتوویی دەبێت لەڕێگەی پرۆسەیەکی کراوەو چاو پیاخشاندنەوەی ووردەوە.

ھیچ تێچوونێک نیە لەبەرامبەر پێشکەشکردن بۆ پرۆگرامەکەو بەشداربوون لە دانیشتنێکی زانیاری وەرگرتن وبەرچاوڕوونی کەلەلایەن ئەمەریکاوە سپۆنسەرکرابێت یان بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامەکە لەکاتێکدا ئەگەر ھەڵبژێردرایت.

دوا کات بۆ داواکاری پێشکەشکردن ١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ەیە.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پرۆگرامەکەو چۆنیەتی پێشکەشکردن تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن.

https://iraq.usembassy.gov/iylep.htmlz