بەپێی نووسراوێکی رەسمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی حکومەتی ھەرێم کە ئەمڕۆ 26 / 10 / 2016، بەسەر زانکۆکاندا گشتاندنی پێکراوە تێیدا وادەی درێژکردنەوەی پێشکەشکردنی داواکاری خوێندنی ماستەرو دکتۆرای رونکراوەتەوە.
لەنووسراوەکەدا ھاتووە کە لەسەر داوای ژمارەیەک سەرۆکی زانکۆکان و بە رەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پێشکەشکردنی ماستەرو دکتۆرا درا تا کۆتایی دەوامی رەسمی رۆژی دوو شەممە (31/ 10 / 2016) .
لەنووسراوەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە کە رێکەوتی (تاقیکردنەوەی توانستی زانستی و ناردنی ئەنجامە بەراییەکان بۆ وەزارەت و راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی و کۆتایی و ماوەی سکاڵاو تانەگرتن و رێکەوتی دەستپێکردنی خوێندن) وەک خۆی دەمێننەوە بەرێکەوتی دیاریکراو.