University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێک بۆ جێگیرکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی بەشی فیزیا ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٦/١٠/٢٧، لە زانکۆی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆلێژ و فاکەڵتی زانست لە زانکۆکانی ( ڕاپەڕین ، کۆیە ، سلێمانی ، سەڵاحەدین ) بە ئامانجی پێداچوونەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن، وێرکشۆپێکیان بۆ جێگیرکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی بەشی فیزیا ڕێکخست .

دوای ساتێک وەستان وەک وەفایەک بۆ خوێنی شەهیدان، راگری فەکەڵتی زانست لەزانکۆی ڕاپەڕین، بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆوە، وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، لە وتەکەیدا ڕۆڵ و قارەمانێتی هێزەکانی پێشمەرگەی لە ڕووبەڕووبونەوەی تێرۆرستان بەرزنرخاند، دواتر ئامانجی وێرکشۆپەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

لە وێرکشۆپەکەدا چەند تەوەرێکی زانستی گرنگ لە بابەتەکانی خوێندنی بەشی فیزیا لە هەر چوار زانکۆکە، گفتوگۆیەکی زانستی چڕیان لەبارەوە کرا.

لە کۆتاییدا نوێنەرانی زانکۆکان، لەرژەوەندی خوێندکارانی بەشی فیزیا، ئەنجامی وێرکشۆپەکەیان لە چەند خاڵێکدا کۆکردەوە، ئەوانیش بریتین لە:

١- جێگیرکردنی پڕۆگرامی خوێندن کە لەبەرژەوەندی خوێندکاران و داهاتوویانە.
٢- پێشنیارکردنی سازدانی کۆنفرانسێکی زانستی بۆ هەموو زانکۆکانی هەرێم لەسەر یەکخستن و پێداچوونەوە بە سەرجەم بابەتەکانی خوێندن و گۆڕینی هەندێ بابەتی لاوەکی.
٣- پێشنیارکردنی سازدانی کۆنفرانسێکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە بۆ هەڵسەنگاندنی بابەتەکانی خوێندن و قۆناغی تەواوکاری خوێندنی زانکۆیی، زیاتر پەیوەستکردنی پڕۆسەی خوێندنی بنەڕەتی بە خوێندنی زانکۆیی، بە ئامانجی کارئاسانی بۆ قۆناغی پێگەیاندن.