University of Raparin Logo

لیژنەی باڵای ئاهەنگی دەرچوون لەزانكۆی راپەڕین ئاگاداری خوێندكاران دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

لیژنەی باڵای ئاهەنگی دەرچوون لەزانكۆی راپەڕین ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی خولی یەكەم و دووەمی زانكۆمان دەكاتەوە كە ئاهەنگی دەرچوونیان لە رۆژی (2016/11/8) لەهۆڵی زین لەشاری رانیە كاتژمێر (10:30) بەڕێوەدەچێت.  خوێندكاران دەتوانن لەرۆژانی (6 - 7 / 11 / 2016) لە فاكەڵتیەكانیان رۆبی دەرچوون وەربگرن، و لەهەمان كاتدا پێویستە لەرۆژی (2016/11/8 ) لەدوای تەواوبوونی رێورەسمی دەرچوون رۆبەكان بگەڕێننەوە بۆ فاكەڵتیەكانیان.  
پێویستە خوێندكاران ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن بەمەبەستی خواستنی رۆبی دەرچوون:
1) هێنانی ناسنامەی باری شارستانی (هەویە).
2) دانانی بڕی (25) هەزار دینار تا هێنانەوەی رۆب.
  خوێندكارانن لەدوای تەواوبوونی ئاهەنگی دەرچوون لەبەردەم هۆڵی زینەوە بۆ ناو كەمپەسی زانكۆ دەگوازرێنەوە.
هەر خوێندكارێك پێویستی بە بەشی ناوخۆیی هەیە دەتوانێت رۆژێك پێش ئاهەنگی دەرچوون سەردانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆمان بكات بۆ وەرگرتنی شوێنی مانەوە تەنیا بۆ یەك شەوی پێش ئاهەنگی دەرچوون.
 لیژنەی باڵای ئاهەنگی پێنجەمین خولی دەرچووانی زانكۆی راپەڕین