University of Raparin Logo

زانكۆی ڕاپەڕین خوێندنی ماستەر لە پسپۆرییەكانی (پەرستاری ، مێژوو ، جوگرافیا) ڕادەگەیەنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بەنوسراوی ژمارە ٧/٢٩/٢٩٧٣ لە ڕۆژی ٢٣/٧/٢٠١٤ دا بڵاوكراوەتەوە زانكۆی ڕاپەڕین رایگەیاندووە كە بۆساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ خوێندنی ماستەر لەهەریەك لە پسپۆریەكانی (پەرستاری ، مێژوو ، جوگرافیا ) دەكاتەوە .

لەنوسراوەكەدا ڕوونكراوەتەوە كە بۆ پسپۆری پەرستاری ١٠ كورسی خوێندنی ماستەر تەرخانكراوە بەشێوەیەك كە ٤ كورسی تایبەت و ٦ كورسی گشتی ، هەروەك بۆ پسپۆری ماستەری مێژوو  ٦ كورسی تەرخان كراوە كە ٤ كورسی تایبەت و ٢ كورسی گشتی ، هەروەها پسپۆری ماستەری جوگرافیا ٨ کورسی تەرخانکراوە كە لە ٦ كورسی تایبەت و ٢ كورسی گشتی پێكهاتووە . هاوپێچ : وێنەیەک لە نوسراوی زانکۆ + فەرمانی وزاری + ڕێنماییەكانی خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خویندنی 2014-2015