ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ۲۰۱٦/۱۱/۲، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز "د.موفق خالید ابراهیم" پێشوازیکرد لە وەفدێکی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، کە پێکھاتبوو لە سەرۆک و جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت .
دواتر سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ وەفدی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی خراپی دۆخی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بەگشتی کرد.
پاشان وەفدەکەی یەکێتی مامۆستایان باسیان لە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ زانکۆی ڕاپەڕین کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر جەخت کردنەوە لەو پڕۆژانەی کە بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مووچەخۆرانی هەرێم خراونەتەڕوو .