راگەیاندنی زانکۆ
رۆژی (٣ / ۱۱ /٢٠١٦)، لەشاری سلێمانی لەمیانی وێرکشۆپێکی کۆلێژەکانی پەرستاری لەعێراق کە زانکۆی راپەڕین رێکیخستبوو، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی راپەڕین و زانکۆی بابل ئیمزاکرا.
بەپێی یاداشتەکە ھەردوو زانکۆ ھاوکاری زانستی و کارگێڕی ھەمەلایەنەیان دەبێت لەداھاتووداو دەتوانن پڕۆژەی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی لەنێوانیان ئەنجامبدەن، ھەروەک دەتوانن توێژینەوەی ھاوبەش بە ئەنجام بگەیەنن و کۆنفڕانس و وێرکشۆپی ھاوبەشیش رێکبخەن.
زانکۆی بابل کە دەکەوێتە شاری بابل یەکێکە لەزانکۆ ھەرە ئاست بەرزەکانی عێراق و لە ٢٠ کۆلێژ پێکھاتووەو لەساڵی ١٩٩١ دامەزراوە.