ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 2/4/2014 فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی ڕاپەڕین سیمینارێكی لەژێر ناونیشانی (ڕاگەیاندنی بەرنامە و پلانی پەروەردەی بنەڕەت بۆ چوار ساڵی داهاتوو) بۆ بەڕێز (د. ئەحمەد محمود) ڕاگری فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت سازكرد.
لە سیمینارەكەدا دید و پەیامی فاکەڵتی پەروەردە ڕوونکرایەوە بە شێوەیەک کە لە خزمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدایە . ڕاگری فاکەڵتی تیشکی خستە سەر پلانی چوار ساڵی داهاتوو کە بریتیە لە کردنەوەی بەشی پەروەردەی تایبەت و زانستی گشتی و پەروەردەی هونەری ، هەروەها باسی لە هەڵپەساردنی هەندێك بەشی هاوشێوە کرد كە لە زانكۆی ڕاپەڕیندا دووبارە بونەوە ، لە بەشێکی تری سیمینارەکەدا باسی بەهێزكردنی هۆبەی پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و بەهێزكردنی هۆبەی خوێندنی باڵا و گرنگیدان بە بابەتی ڕێبازەكانی لێكۆڵینەوە لە سەرجەم بەشەكان و وتنەوەی بە پێی پسپۆری کرد .
هەر لە سیمینارەکەدا گرنگیدان بە زمانی ئینگلیزی و برەودان بە بابەتی گفتوگۆی زانستی و چالاكتر كردنی پرۆسەكانی دڵنیایی جۆری و زانست خوازی سەردەم و بەهێزكردنی ستافی وانەبێژی پتەوكردنی ستافی كارگێڕی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.