University of Raparin Logo

حکومەتی کۆریا (٧٠٠) زەمالەی خوێندنی بۆ ساڵی ٢٠١٧ بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

چاپکردن ئیمەیڵ

پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زەمالەی حکومەتی کۆریا ئێستا کراوەیە ، ئەم زەمالەیە بۆ خوێندکارانی (١٦٧) وڵاتە و (٧٠٠) زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لەخۆ دەگرێت و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە کە خوێندکارەکانی دەتوانن پێشکەشی ئەم زەمالەیەی بکەن.
 زەمالەی کۆریا ئامادەکراوە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندنی باڵا بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە کۆریا بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ئاڵوگۆڕی پەروەردەیی نێودەوڵاتی و دۆستایەتی دوولایەنە لە نێوان وڵاتە بەشداربوەکان. ئەم زەمالەیە لەلایەن حکوومەتی کۆماری کۆریاوە پارەی بۆ تەرخانکراوە و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە بریکاری تایبەت بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆگرامە دیاریکراون کە سەر بەدامەزراوەی نیشتمانی کۆریان بۆ پەروەردەی نێودەوڵەتی.

داواکاران پێویستە ھەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس یان ماستەربن لە بەرواری ٣١/٨/٢٠١٦. ئەو داواکارانەی کە بڕوانامەی توانستی زمانی کۆری یان ئینگلیزیان ھەیە لەوانەیە پەسەندبوونیان پێبدرێت بۆ نموونە ئەم توانستانەی خوارەوە – توانستی زمانی کۆری ، توانستی زمانی ئینگلیزی وە ک تۆیفڵ و ئایڵتس ...ھتد.
ئاستەکانی کۆرسەکە: ئەم زەمالەیە بەردەستە بۆ خوێندنی ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ بەشداربووەکانی کۆریادا.
بابەتەکانی خوێندن: داواکاران پێویستە بواری خوێندنەکانیان لە لیستی ئەو پڕۆگرامانەدا ھەڵبژێرن کە زانکۆ بەشداربوەکان لە بەشی زانیاری دایانناوە.

ئەم زەمالەیە ئەم خەرجیانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت:
١-کرێی گەشتکردن.
٢-دەرماڵەی نیشتەجێبوون بە بڕی (٢٠٠،٠٠٠)وەنی کۆری
٣- دەرماڵەی مانگانە بە بڕی (٩٠٠،٠٠٠) وەنی کۆری
٤- دەرماڵەی توێژینەوە بۆ ئاداب و زانستە مرۆڤایەتیەکان بڕی (٢١٠،٠٠٠) وەنی کۆری بۆ ھەر سێمستەرێک ، بۆ زانست و ئەندازیاری و تەکنۆلۆژی بە بڕی (٢٤٠،٠٠٠) وەنی کۆری بۆ ھەر سێمستەرێک.
٥- کرێی ڕاھێنانی زمان: بەتەواوی خەرجدەکرێت.
٦- کرێی خوێندن: بە تەواوی خەرجدەکرێت بە بڕی (٥) پێنج ملیۆن وەنی کۆری ، ئەگەرلەم بڕەش زیاتر بوو ئەوا زانکۆی میواندار خەرجی دەکات.
٧-پێدانەوەی خەرجی پرێنتکردنی تێزی دکتۆرا : خەرجیەکە بە گوێرەی وەسڵ دەدرێتەوە، بڕی ( ٥٠٠،٠٠٠) وەنی کۆری بۆ ئاداب و زانستە مرۆڤایەتیەکان و (٨٠٠،٠٠٠) وەنی کۆری بۆ زانست و تەکنۆلۆژی و ئەندازیاری.
٨- بیمەی تەندروستی بە بڕی (٢٠،٠٠٠) وەنی کۆری بۆ ھەر مانگێک.
٩-خەرجی توانستی زمانی کۆری  (١٠٠،٠٠٠) وەنی کۆری بۆ ھەرمانگێک دەدرێت بەو خوێندکارانەی کە ئاستی زمانی کۆریان لە ئاستی ٥ یان ٦ . 
١٠- خەرجی تەواوکردنی خوێندن: دەدرێت بەو خوێندکارانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ ووڵاتی خۆیان دوای تەواوکردنی خوێندنەکەیان لە زەمالەیە.نادریت بەو خوێندکارانەی کە لە دوای تەواوکردنی کۆرسەکانی خوێندنیان بڕیاری مانەوە دەدەن لە کۆریا. 

شیاویەتی:
١-ھەر یەکە لە داواکار و دایک وباوکی داواکار دەبێت ھاوڵاتی وڵاتی خۆیان بن.
٢- پێویستە داواکاران ھەڵگری جنسیەی کۆری نەبن.
٣- پێویستە داواکاران تەندروستی جەستەیی و ئەقڵیان جیگیر بێت بۆ مانەوە لە وڵاتێکی بیانی بۆ ماوەیەکی درێژ.
٤-پێویستە داواکار لە خوار تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بێت لە کاتی پێشکەشکردندا (بەکالۆریۆس)
٥- پێویستە داواکار لە خوار تەمەنی ٤٠ سالیدا بێت لە کاتی پێشکەشکردندا (ماستەر و دکتۆرا)
٦-سەرجەم قۆناغەکانی سەرەتایی و ناواندی و ئامادەی تەواو کردبێت لە کاتی گەیشتنیدا. (بەکالۆریۆس)
٧-ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان ماستەر بێت لە کاتی گەیشتنیدا ( ماستەر و دکتۆرا)
٨- ئەو داواکارانەی کە پێشتر لە زانکۆیەکی کۆریادا وەرگیراون بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا شیاوی پێشکەشکردن نین بۆ ئەم زەمالەیە.
٩- تێکڕای نمرەی دواین بڕوانامە کە بە دەستی ھێناوە لە %٨٠ زیاتر بێت.
 
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی زەمالەکە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:

http://www.studyinkorea.go.kr/null/main.do;jsessionid=C2284518C99B82015AB175C3F5E82B86.node_10

داواکاران پێویستە لە بەرواری ٣١/٨/٢٠١٦ ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بن.

توانستی زمانی ئینگلیزی: ئەو داواکارانەی کە بڕوانامەی توانستی زمانی کۆری یان ئینگلیزیان ھەیە لەوانەیە پەسەند بوونیان پێبدرێت بۆ نموونە ئەم توانستانەی خوارەوە – توانستی زمانی کۆری ، توانستی زمانی ئینگلیزی وە ک تۆیفڵ و ئایڵتس ...ھتد.
 داواکاران پێویستە لەڕێگەی باڵوێزخانەی کۆریاوە یان لەڕێگەی زانکۆوە داواکاری پێشکەش بکەن.
دواوادەی پێشکەشکردن: دواوادەی پێشکەشکردن دەگۆڕێت بە گوێرەی باڵوێزخانە وزانکۆکانی کۆریا.
و. لەئینگلیزیەوە، ھیوا احمد