ئەم سکۆلارشیپیە لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٤٦ بەردەوامی هەیە، کە هەل بۆ خوێندکاران و فێرخوازان دەڕەخسێنێت لە سەرتاسەری جیهان تا لە زانکۆکانی ئەمریکا درێژە بە قۆناغەکانی خوێندنیان بدەن و، لە هەمان کاتدا لێک تێگەیشتنی کلتووری خۆیان پەرە پێبدەن. لە ڕێگەی بەشداریکردن لەم پرۆگرامەوە دەرفەتی ئەوەت دەبێت کە ئەزموونی ژیان و خوێندن لە ئەمریکا تاقی بکەیتەوە. خوێندکارانی فولبڕایت هەلی ئەوەشیان هەیە تا کلتووری عێراقی ئاشنا بکەن بە ئەمریکییەکان.
کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات:
پێویستە داواکار:
• هاوڵاتی عێراقی بێت.
• هەڵگری بڕوانامەی بکالۆریۆس بێت.
• دوو ساڵ یان زیاتر ئەزموونی کارکردنی هەبێت.
• شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی هەبێت و بە بەڵگەوە بیسەلمێنێت.
• ئامانجی توێژینەوە و دەربڕینی کەسی بنووسن.
چۆنیەتی پێشکەشکردن:
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆگرامەکە بۆ خوێندنی ساڵی (٢٠١٨-٢٠٢٠) سەردانی ئەم لینکە بکە:
https://apply.embark.com/student/fulbright/international/20/
دوا بەرواری پێشکەش کردن : ٢٠١٧/٥/١