وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی ژمارە (٢٣٨٥) لە بەرواری ۲۰۱۷/٢/٨، کە ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە خاڵی (٢)ی گشتاندنی ژمارە (١٥١/٩) لە (٢٠١٧/١/٤) تایبەت بە کاندیدانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی بالا، ماستەر،دکتۆرا) لەزانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧) کراوە، تیایدا هاتووە "ئەو کاندیدانەی توانستی زمانی ئینگلیزیان نییە، پێویستە ئاستی بەرەوپێشبردنی زمانی ئینگلیزییان لەلایەن زانکۆوە چاودێری بکرێت لەڕیگەی بەشداری لە سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆکان یان دەرەوەی زانکۆکان یاخود ناوی خۆی تۆمار بکات بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی (IELTS,TOEFL-PBT,TOEFL-IBT,PTE) وە مەرجە کاندیدەکان نوسراوی پشتگیری بەشداری و بەرەوپێشچوونی ئاستی زمانی ئینگلیزی یان بەڵگەی خۆتۆمارکردن پێشکەش بە زانکۆکانتان بکەن لەماوەی مانگێکدا (لەڕێکەوتی دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی مانگەکە هەژمار دەکرێت) بە پێچەوانەوە فەرمانی سڕینەوەی ناو (ترقین قید)یان بۆ دەردەچێت" .
هەروەک لە نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە "پێویستە زانکۆکان تا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/٢/١٢ سەرجەم بەڵگەنامەکان بگات بە وەزارەتی خویندنی بالا/فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان".