University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین پەیوەندی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی ئێران بەهێزتر دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانکۆ

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٧/٢/٢، لە سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پێشوازی لە وەفدێکی باڵای زانکۆی ئازادی شاری سنە کراو، لەکۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا کرا.

وەفدی میوان پێکهاتبوو لە بەڕیز( د.محمد قربان کیانی) سەرۆکی زانکۆی ئازادی و وەفدێکی یاوەری، لەلایەن بەڕێز (پ.د.صباح رشید) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو ستافێکی زانکۆی ڕاپەڕینەوە بەخێرھاتنی وەفدی میوان کرا.

دواتر لەکۆبوونەوەیەکدا "د.صباح رشید" بە بایەخەوە باسی لە پەیوەندییەکانی زانکۆی راپەڕین کرد لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکاندا، وتی: لەئێستادا لەگەڵ زیاتر لە (٣٢) زانکۆی جیاواز یاداشتی لێکتێگەیشتنی ھەیە، ھەروەک پێگەو رۆڵی زانکۆکانی ئێرانی بەگرنگ وەسفکرد، وتیشی: لە ئێستادا زانکۆی راپەڕین پەیوەندییەکی کارا و ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی ئێراندا ھەیە.

دواتر "د.محمد قربان کیانی" سەرۆکی زانکۆی ئازادی، سوپاسی پێشوازییەکەی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە تەواوی ھەوڵ و تواناکانیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمیەکانیان لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین بەهێزتر بکەن.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆدا واژۆ کرا، بریارە لە داهاتویەکی نزیکدا و لەپاش گەڕانەوەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لە دەرەوەی وڵات یاداشتەکە بەڕەسمی ڕابگەیەنریت.