University of Raparin Logo

لە زانکۆی ڕاپەڕین سبەینێ کرایە پشوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕاگەیاندنی زانکۆ

بەهۆی خراپی باری کەش و هەوا و بارینی بەفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە ڕێگاوبانەکاندا، سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین لەپێناو سه‌لامه‌تی‌ خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا، سبەی پێنج شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٧/٢/٢) لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆدا کردە پشووی فەرمی .

لێرەوە بە خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان ڕادەگەیەنین، ئەم پشووە تەنیا ڕۆژی پێنج شەممە دەگرێتەوە و لە هەفتەی داهاتووە وە دەوامی سەرجەم کۆلێژ و بەشەکان ئاسایی دەبێتەوە .