University of Raparin Logo

وەزارەتی خوێندنی باڵا گشتاندنێکی تایبەت بە کاندیدانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەردەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

بەپێی‌ نوسراوێکی گشتاندن ژمارە (۱۸۰۱/٩) لە بەرواری ۲۰۱۷/۱/۳۱، ‌وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌، کە ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە خاڵی (٥)ی نوسراوی وەزارەت تایبەت بە پەسەندکردنی ئەنجامی بەرایی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای زانکۆکان بۆ ساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧)کراوە، کە تیایدا هاتووە "لە حاڵەتی هەبوونی تەنیا یەک پێشکەشکار بۆ کورسییەکی تەرخانکراو بۆ زانکۆ نوێیەکان و زانکۆ پۆلەتەکنیکییەکان و زانکۆکانی تر، ئەوا شێوازی خوێندنی کاندیدەکە دەگۆڕێت بۆ خوێندنی پارالێڵ" .

هەروەک لە نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە "کە وەزارەت لاری نیە کە لەنێوان هەردوو زانکۆکە (زانکۆی کورسی بۆ تەرخانکراو+زانکۆی خاوەن کورسی خوێندن) هەماهەنگی بکرێت و کورسییەکە لە پارالێڵەوە بگۆڕێت بۆ کورسی خوێندنی باڵا (خۆڕایی)".