University of Raparin Logo

خولێک بۆ ستافی سێنتەرەکانی کار لە زانکۆکان کرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژى دووشەممه، ٢٠١٧/١/٣٠، بەڕێوەبەر و ستافی سەنتەرى کاری زانكۆی راپه‌ڕین، له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  به‌شداریانکرد لە خولێكی یەک ڕۆژە بەناونیشانی ( ڕۆڵی سه‌نته‌رەکانی كار له‌ په‌ره‌پێدانی توانای خوێندكاران) .

خووله‌كه‌ بەئامادەبوونی‌ "د.یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵا و نوێنه‌ری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌نته‌ری كار لە زانكۆكان به‌ڕێوه‌چوو.

 پلان و ستراتيجەكان.
ئامانجی خولەكه بريتی بوو له راهينانى ستافى سەنتەرەکانى كار لە زانکۆکان بەتايبەت ئەوانەى تازه دەستبەکاربوون و پێويستيان بەراهينان هەبوو بۆ ئەوەى زياتر پەره بە بەهرە و تواناكانيان بدەن لەپێناو زياتر بەرەوپێشبردنى سەنتەرەكانيان لەڕووى پلان دارشتن و كاركردن.

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كار لە زانكۆی راپه‌ڕین وه‌ك پریسنته‌ری به‌شدار بوو لە خولەکەدا‌ كار و چالاكییە‌كان و گرنگی و بایەخی سه‌نته‌رەکانی كاری  بۆ زانكۆكان روون كرده‌وه‌