University of Raparin Logo

زانكۆی ڕاپەڕین یادی (116 ) ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردی دەكاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی سێ‌ شەممە ڕێكەوتی 22/4/2014 لەیادی (116) ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردی،زانكۆی ڕاپەڕین بەهاوبەشی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ڕانیە بەدروشمی (لە پایتەختی ئازادییەوە بۆ ماندووبونی بەدرخانیەكان ) كەرنەڤاڵی ڕێزگرتن و چالاكی لەساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردی ئەنجام دەدات .


شوێن / كەمپی نوێی زانكۆی ڕاپەڕین
كــــات / (10)ی بـــەیـــــانــی
 

چالاكییەكانی كەرنەڤاڵەكە بەمجۆرەی خوارەوە دەبێت: - كردنەوەی مەراسیم
- پێشكەشكردنی وتەكان: (وتەی سەرۆكایەتیی زانكۆی راپەرین، وتەی فەرمانگەی راگەیاندنی رانیە)
- نمایشكردنی فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری دەربارەی دەرچونی یەكەمین رۆژنامەی كوردی
- پێشكەشكردنی سیمینارێك بۆ (د.هێرش رەسوڵ) پسپۆری بواری راگەیاندن، بەناونیشانی (میدیای كوردی.. ئاست، ئاستەنگ، ئاسۆكانی)
- خەڵاتكردن و رێزلێنانی نوسینگەی سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن لەسنوری ئیدارەی راپەڕیندا
- كردنەوەی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی