ئەمرۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 12/5 سكوڵی پەرستاری زانكۆی ڕاپەڕین ، بە بۆنەی ساڵ رۆژی جیهانی پەرستاران ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك كەسایەتی حزبی و حكومی رێورەسمێكیان لە هۆڵی 5ی ئازار رێكخست.
سەرەتای رێورەسمێكە بەخوێندنەوەی چەند وتارێك دەستی پێكرد ,كە تیایدا پیرۆزبایی گەرمیان ئاڕاستەی سەرجەم پەرستارانی جیهان كرد، جەختیان لەسەر بەدەستهێنانی سەرجەم مەفەكانی پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی كردەوە و داوا كرا تایبەتمەندی پیشەیی بدرێتە پەرستاران ئەوەش لەرێگەی یاسایەكی تایبەتەوە دەەبێت , هەروەك جەخت كرایەوە لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی پەرستاران لە رێگای ناردنە دەروەیان و یەكخستنی دەرماڵەی مەترسی كارمەندانی تەندروستی و جێبەجێ كردنی داواكانیان.