دوای مانگێک لە کردنەوەی خولێکی رۆشنبیری بۆ ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ لەلایەن زانکۆی راپەڕینەوە، کۆتایی بە خولەکە هات.
دوای ئەوەی لەسەر داوای (بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەکردن و رێبەریکردنی مەعنەوی) سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، خولێکی رۆشنبیری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی راپەڕین بۆ ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ لە سنوری ئیدارەی راپەڕین کرایەوە، کە لە ماوەی چوار هەفتەدا چەندان بابەتی گرنگ لە بوارەکانی (مێژوو، سیاسەت، کارگێڕی، فەلسەفەی ئاکار، جیۆپۆلەتیک، سەلامەتی پیشەیی، یاسایی) لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی راپەڕینەوە بۆ بەشداربووان وترانەوە.
ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ۲۰۱۷/۳/۹ لە کتێبخانەی گشتی رانیە رێورەسمی کۆتایی خولەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی ناوچەکە لە بەڕێوەبەری گشتی ناوخۆ و سەرۆکی ئیدارە و قائیمقام و بەڕیوەبەری فەرمانگەکانی ڕانیە سازکرا، دوای خوێندنەوەی وتاری بەڕوەبەری گشتی ناوخۆ لەلایەن بەڕێز (م. سەعدون) و، وتاری سەرۆکی زانکۆ لەلایەن بەڕێز (د.بهزاد وسو) بڕوانامە بەخشرا بە ئەفسەرانی بەشداربوو، هەروەها سوپاس و پێزانین درا بە مامۆستایانی وانەبێژ و خەڵاتی تایبەتیش بە زانکۆی راپەڕین بەخشرا.