ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/٣/٨، بە سەرپەرشتی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە ٢٦ هەمین ساڵیادی ڕاپەڕین و ڕۆژی ٨ی مارس دا، زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری گرووپی کچانی کتێب، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی کۆنفرانسی”ژن، لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد دا” ئەنجامدا .
کۆنفرانسی”ژن، لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد دا” بە بۆنەی یادەکانی ٢٦ هەمین ساڵیادی ڕاپەڕین و ڕۆژی ٨ی مارس سازکراوە، ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٩:٣٠ ی سەرلەبەیانیەوە دەستیپێکردوو، لە سێ پانیڵی کۆنفرانسەکەدا ١٢ بابەتی جیاواز لەلایەن تویژەرانەوە لەسەر ڕۆڵی ژنان لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد دا پێشکەشی ئامادەبووان کران.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا خەڵاتی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین و گرووپی کچانی کتێب پێشکەشی توێژەران و ژمارەیەک کەسایەتی کرا، هەروەک لیژنەی باڵای کۆنفرانس ڕایگەیاند لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس ئامادە دەکرێن و لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی زانکۆی ڕاپەڕین بڵاودەکرێنەوە و دواتر ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن .
پانێڵ و بابەتەکانی کۆنفرانسی"ژن، لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد دا"
پانێلی یەکەمی کۆنفرانس
د. بەهزاد وسو حمد / بەڕێوەبەری پانێل
بابەتی یەکەم / ئەڤین محمد ئیبراهیم
( ڕۆڵی ژنان لە شۆڕشەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان)
بابەتی دووەم / د.هێمن عزیز
(ژن لە کارتۆگرافیای ڕۆشنگەری نەریت و هاوچەرخ دا)
بابەتی سێیەم / ئاشتی عبداللە ئیسماعیل
( فۆڕمێکی نوێ بۆ خەباتی ژنان و پێویستی گۆڕانکاری لە ووتاردان)
بابەتی چوارەم / ئەمەل جلال
( ڕۆڵی ژن لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و دەرهاویشتە و دەرئەنجامەکانی)
پانێڵی دووەمی کۆنفرانس
د.پشتیوان شفیق احمد/ بەڕێوەبەری پانێل
بابەتی یەکەم / ئاشتی حمە علی
(ژن و بەشداری سیاسی)
بابەتی دووەم / فاطمە محمد رسوڵ
(ژنانی کورد و بەشدارییان لە شۆڕشی گەلانی ئێران تاوەکو ئێستا)
بابەتی سێیەم / جیهان خەلیل
(خەباتی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژاڤا)
بابەتی چوارەم / د.ڕێبوار اسماعیل عبداللە
(ڕۆڵی ژانان لە ڕێکخستنە نهێنییەکان و پێشمەرگایەتی دا)
پانێڵی سێیەمی کۆنفرانسی
زارا احمد رسوڵ / بەڕێوەبەری پانێل
بابەتی یەکەم / ڕۆزا ماجد محمد
(هۆکارەکانی کەمی بەشداری گەنج لە کاری سیاسی، بەتایبەت ئافرەتان)
بابەتی دووەم / فواد محمد تۆفیق
(ژنان و بەشدارییان لە کۆماری مەهاباد)
بابەتی سێیەم / شلێر رحمان موحەمەدی
(مافەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵات و پەیوەندی بە یاساکانی کۆماری ئێران)
بابەتی چوارەم / ئارەزوو محمود خدر
(ڕۆڵی ژنان لە خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکانی شاری قەڵادزێ ١٩٨٢)