University of Raparin Logo

"دیداری ڕاپەڕین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان" لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین

ئەمڕۆ دووشەممە ٦/٣/٢٠١٧ لە بیست و شەشەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ٥ی ئاداری ١٩٩١، زانكۆی راپەڕین بە هەماهەنگی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی ڕاپەڕین، "دیداری ڕاپەڕین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان" لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆ ئەنجامدا.

ئەم دیدارە لەسەر مەزنترین ڕووداوی مێژوویی هاوچەرخی گەلی كورد و لێکەوتەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر سازکراوە، هەروەك لە دیدارەکەدا (٩) بابەتی جیاواز لە رەهەند و ڕوانگەی جیاوازەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان پێشکەشکران .

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم دیدارە دەرخستنی ڕەهەندە جیاوازەکانی ڕاپەڕینە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان .

شایانی باسە، لە لە سێ پانێڵی دیدارەکەدا (٩) بابەتی جیاواز لەلایەن کەسانی ئەکادیمی و شارەزا و چالاکانی مەدەنی پێشکەشکران .

پانێڵی یەکەمی

پ.ی.د.حسن حسێن صدیق/ بەڕیوەبەری پانێڵ

"د.حمدامین علی عبداللە" بابەتێکی بە ناونیشانی (چەمک و مێژووی سەرهەڵدانی تیرۆر) پێشکەشکرد.

"جمال حسێن" بابەتێکی بە ناونیشانی (ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ڕووی فیکریەوە) پێشکەشکرد.

"عدنان کۆچەر" بابەتێکی بە ناونیشانی (ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی) پێشکەشکرد.

پانێڵی دووەم

د.دارا تۆفیق/ بەڕیوەبەری پانێڵ

"م.ابوبکر کاروانی" بابەتێکی بە ناونیشانی (ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەڕووی دینیەوە) پێشکەشکرد.

" نەرمین عوسمان" بابەتێکی بە ناونیشانی (ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەڕووی سیاسییەوە) پێشکەشکرد.

" م.ابراهیم صاڵح قادر" بابەتێکی بە ناونیشانی (ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەڕووی یاساییەوە) پێشکەشکرد.

پانێڵی سێیەم و کۆتایی "دیداری ڕاپەڕین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان"

م.نیگار احمد/ بەڕیوەبەری پانێڵ

" م.احمد میرە " بابەتێکی بە ناونیشانی (ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەڕووی ڕاگەیاندنەوە) پێشکەشکرد.

" احمد حەمە مصطفی" بابەتێکی بە ناونیشانی (ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەڕووی پەروەردەییەوە) پێشکەشکرد.

" م.میراودەل احمد " بابەتێکی بە ناونیشانی (ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە) پێشکەشکرد.

راپەڕینی ٥ئاداری ١٩٩١ لەشاری رانیەوە كڵپەی سەند هەربۆیە لەئێستادا شارەكە بە (دەروازەی راپەڕین) بانگدەكرێت و ئەم راپەڕینە مەزنە تا نەورۆزی هەمان ساڵ سەرجەم شارەكانی كوردستانی گرتەوە و لەدەستی رژێمی دیكتاتۆری بەعس، كوردستان بەیەكجاری رزگاركرا، و بەرئەنجامی راپەڕینەكەش دروستكردنی پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەزموونی خۆبەڕێوەبردنی كوردستانی باشوری لەمێژووی هاوچەرخی كورددا هێنایە كایەوە.