ئەمڕۆ شەممە ۲۰۱۷/۳/٤ زانکۆی ڕاپەڕین بەهاوکاری تۆڕی گەنجانی هاوتەمەن Y-peer و بەڕێوەبەراتی لاوانی پارێزگای سلێمانی و (CDO UNFPA) چالاکییەکی ڕۆشنبیری بۆ ۳٥ خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین لەسەر کۆمەڵێک بابەت و دۆزی ناو گەنجان و کۆمەڵگا بە شێوەی چالاکی جۆراو جۆر ئەنجامدا، ئەم چالاکییە وەک هاندان و پەروەردە کردن و رۆشنبیرکردنی گەنجان دەبێت لە بوارەکانی تەندروستی جەستەیی و دەروونی، مافی مرۆڤ، توندووتیژی، نەخۆشییە گواستراوەکان وەک (ئایدز، ئالودەبوون بە ماددە بێهۆشکەرەکان، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، هونەری گفتوگۆ و چەند بابەتێکی هەستیاری ناو گەنجان). ئەم پڕۆگرامە لە ٥٥ وڵاتی جیهانی بوونی هەیە .
ئامانجی ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیانە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێیە لە گەنجانی کۆمەڵگا بە شێویەکی تەندروست.