زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری تۆڕی گەنجانی هاوتەمەن، رۆژی شەممە ٢٠١٧/٣/٤ کاتژمێر ۱۰:۳۰ی پێش نیوەڕۆ، خولێک بۆ ٣٠ خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین لەسەر کۆمەڵێک بابەت و دۆزی ناو گەنجان و کۆمەڵگا بە شێوەی چالاکی جۆراو جۆر سازدەکات، پرۆگرامەکە دەستپێشخەرییەکە بۆ هاندان و پەروەردە کردن و رۆشنبیرکردنی گەنجان لە بوارەکانی تەندروستی جەستەیی و دەروونی، مافی مرۆڤ، توندووتیژی، نەخۆشییە گوازراوەکان وەک (ئایدز ، ئالودەبوون بە ماددە بێهۆشکەرەکان، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، هونەری گفتوگۆ و چەند بابەتێکی هەستیاری ناو گەنجان. بەرنامەکە لە (٥٥) وڵاتی جیهان بونی هەیە و تۆڕێکی بەهێزە، خۆشبەختانە لە کوردستان توانیومانە کار بکەین و بیگەیەنینە زۆێک لە گەنجان.
ئامانجی ئەم پڕۆگرامە:
دورستکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێیە لە گەنجانی کۆمەڵگا بە شێویەکی تەندروست.