لە درێژەی چالاکیە بەردەوامەکانیدا، کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان، لە یادی ٢٦ ھەمین سالیادی راپەرینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ ، پێشانگایەکی کتێب بۆ "کتێبخانەی ھەورامان" لە رۆژانی (٤ - ١٢)ی ئازاری ٢٠١٧، لە کۆلیژی زانستەمرۆڤایەتیەکان دەکاتەوە، کە زیاتر لە ١٠٠٠ ناونیشانی جۆراو جۆر لە بوارەکانی ( مێژو و جوگرافیا و فەلسەفە و ئاینی و سیاسی و دەرونزانی و ئەدەبیات) لە خۆدەگرێت بە داشکاندنی ( ٣٠٪ ، ٤۰٪ ، ٥٠٪) ی ناو نیشانە جیاوازەکان.
روژانە لە کاتژمێر ٩ - ٧ ی ئێوارە پێشانگاکە کراوە دەبێت .