ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/٣/١، لەھۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژی زانست، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (طە رجب حمد) بە ناونیشانی (ڕۆڵی کوردەکان لە بڵاوکردنەوەی مەزهەبی شافعی لە میصر و شام لە سەردەمی ئەیوبیدا "٥٦٧-٦٥٢ک / ١١٦١-١٢٦٠ز") ئەنجامدرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە (طە رجب حمد) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری مێژوودا ، هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین.
لیژنەی گفتوگۆ :
١- پ.ی.د.فرهاد حاجی عبوشی سەرۆکی لیژنە
٢- پ.ی.د.صلاح کانبی اسماعیل ئەندام
٣- د.احمد رضا احمد ئەندام
٤- پ.ی.د.حیدر لشکری خضر ئەندام و سەرپەرشتیار