ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/٢/٢٨، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکاندا، زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری ڕێکخراوی (حیکمە)، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، کۆڕێکی ڕۆشنبیری بۆ بەڕێز (حاجی کاروان) بە ناونیشانی (گەنج و ڕێگاکانی سەرکەوتن) سازکرد.
لە کۆڕەکەدا حاجی کاروان بە شێوەیەکی گشتی باسی لە کەسایەتی گەنجی سەرکەوتوو کرد و چۆنیەتی هەوڵدان و کارکردنی گەنج بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی خستەڕوو، لەدرێژەی قسەکانیدا نمونەی چەند کەسایەتییەکی سەرکەتووی جیهانیی بۆ ئامادەبووانی کۆڕەکە بە نموونە هێنایەوە.
لە کۆتایی کۆڕەکەدا باسی قۆناغەکانی ژیانی گەنج و پڕۆسەی هاوسەرگیری کرد کە هۆیەکی کاریگەرە بۆ سەرکەوتنی گەنجان.