لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، لە چالاکیەکی هونەریدا ، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٧/٢/٢٧ لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، مەرسیمێکی بۆ یادی هونەرمەندی کۆچکردووی بواری شیعر و شانۆ ( عمر مام رسوڵ) سازکرد .
لە چاکییەکەدا ئادەبووان بە ژیانی هونەری هونەرمەندی کۆچکردوو (عمر مام رسوڵ) ئاشناکران، هەروەک پێشانگایەکی فۆتۆگرافی و شێوەکاری بەو بۆنەیەوە کرایەوە .