سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار "به‌كارخستن"
بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ٢٠١٦-٢٠١٧ سهنتەری گه‌شه‌پێدانی كار خوولی ڕاهێنانی تواناكان بۆ خوێندكارانی قۆناغی سێیه‌می كۆلیژەكانی زانكۆی ڕاپه‌ڕین ده‌كاته‌وه. ئەم خوولە ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ خوێندكاران تا ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌ماوه‌ی سێ سالی خوێندنه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی تێۆری وه‌ریان گرتووه به‌شێوازی پراكتیكی به‌كاری بهێنن، له‌هه‌مان كاتدا چانسی گه‌وره ده‌دات به خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی فێری شاره‌زایی و ئەزمونی كاركردن ببن و سود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن، وه‌ك ئه‌زموون بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار. کردنەوەی ئه‌م خوولە له كاتێكدایه كه ساڵی پار سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار ده‌رفه‌تی راهێنانی تواناكانی بۆ (٢٣) خوێندكاری زانكۆی ڕاپه‌رین له كۆمپانیاکان ڕه‌خساند. سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار داوا له خوێندكاران ده‌كات سی ڤی ئاماده بكه‌ن به مه‌به‌ستی پێشکەشكردن.
پێشکەشکردن له ٢٠١٧/٢/٢٧ دەستپێدەکات بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته خوێندكاران ده‌توانن سیڤیه‌كانیان پێشكه‌ش به سه‌نته‌ری كار بكه‌ن .
ئۆفیسی سه‌نته‌ری كار – كۆلیژی په‌رستاری- نهۆمی سێیەم
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.