لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی ڕێکخراوی دەرفەتە مەزنەکان بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بۆ بەڕێز (شاسوار عبدالواحید) بە ناونیشانی (گەنج و باوەڕبوون بە دروستکردنی ئایندە) سازکرد.
لە سیمینارەکەدا باس لە بیرکردنەوەکانی گەنج و چۆنێتی کارکردن بۆ داهاتووی گەنجان کرا، هەروەک چۆنێتی هەوڵدان و کارکردنی خوێندکاران بۆ ئەوەی کاتێک کە خوێندن تەواو دەکەن خاوەن کار پێویستی پێیان بێت تەوەرێکی دیکەی سیمینارەکە بوو، بەر لە کۆتایی، ئامادەبووان پرسیار و سەرنجەکانیان ئاراستەی بەڕێز شاسوار عبدالواحید کردو، ئەویش وەڵامی پڕسیارەکانی دایەوە .