ڕۆژی سێ شەممە ١٠ / ١٢ / ٢٠١٣ لە هۆڵی کتێبخانەی زانکۆی ڕاپەڕین بە بۆنەی کۆچی دوایی شۆڕشگێر (نیلسۆن ماندێلا ) سیمینارێکی بە ناونیشانی (ماندێلا ژیانێکی پڕ واتا و مرۆڤ دۆستی ) رێکخست بە سەرپەرشتی مامۆستا (محمد جەودەت) مامۆستای بەشی فەلسەفە لە زانکۆی ڕاپەڕین ، لە سیمینارەکەدا باس لە ژیان و کارەکانی نیڵسۆن ماندێلا کراو پەیامی بۆ مرۆڤایەتی و هاوسۆزی بۆ کورد و ڕەتکردنەوەی خەڵاتی ئەتاتورک گفتوگۆی لە بارەوە کرا .
لە سیمینارەکەدا مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ ئامادەبوون و وەک هاوخەمی دەربڕین و ڕێزگرتنێک کە لە تەمەنی (٩٥) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد (٩٥) مۆمیان داگیرساند .