ڕێکخراوی میدیای گەنج بە هاوکاری زانکۆی ڕاپەڕین هەڵمەتی ئیمزا کۆکردنەوەی لە ناو زانکۆی ڕاپەڕین دەستپێکرد دژی تیرۆری کاوە گەرمیانی و ئیدانەکردنی ئەو کارە تیرۆرستیە . ئەو هەڵمەتی ئیمزا کۆکردنەوەیە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت و دواتر بەشێوەی ڕاپۆرت بڵاو دەکرێتەوە و پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت .