University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری "پڕۆگرامی ئیراسموس مەندوس-کاری٢- مەرحەبا" دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

بەسەرپەرشتی زانکۆی سەنتیاگۆ دیکۆ میکۆستێلەی ئیسپانی دوای کارکردن و ئامادەکردنی پڕۆژە بۆ بەشداریکردن لەپڕۆگرامی مەرحەبا کە ھاوشێوەی پڕۆگرامی سەلامە و لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بودجەی بۆ تەرخاندەکرێرت و ماوەی چوار ساڵ دەخایەنێت کە لەساڵی ٢٠١٤ دەستپێدەکات بۆ ٢٠١٨، ئەو وڵاتانەی لەو پڕۆگرامەدا بەشدارن ( ئیسپانیا، عێراق، بەریتانیا، پرتوگال، ئیتالیا، فەرەنسا، بولگاریا، پۆڵەندا، ھەروەھا دوو وڵاتی دیکەش وەک ھاوبەشی ئەکادیمی کە (یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی، گروپی زانکۆکانی دیکۆ میکۆستێلەی ئیسپانی)ن. ھەروەک لەناو زانکۆکانی عێراقدا تەنھا پشکی چوار زانکۆی کوردستان ھەیە کە زانکۆی ڕاپەڕین یەکێکە لە زانکۆکانی کوردستان کە سوودمەندی سەرەکی دەبێ لە پڕۆگرامەکەدا .

لەو پڕۆگرامەدا لینکی زانستی لەنێوان سەرجەم زانکۆکانی وڵاتە بەشداربووەکان دەبەسترێت کە تێیدا کاری سەرەکی بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆراو پۆست دکتۆرا دەبێت و بۆ ھەر خوێندکارێکی بەکالۆریۆس کە چوار ساڵ دەخایەنێت مانگانە ١٠٠٠ یۆرۆی پێدەدرێت و بۆ ماستەر کە یەک ساڵ یان ساڵ و نیوێک دەخایەنێت مانگانە بڕی ١٠٠٠ یۆرۆی پێدەدرێت و  دکتۆرا سێ ساڵ دەخایەنێت کە ١٥٠٠ یۆرۆی پێدەدرێت بۆ خوێندن بۆ ھەریەک لەو زانکۆیانەی لەناو لیستەکەدان.

ئەمەش زانیاری بەراییە لەسەر بواری خوێندن کە دەکرێت ئاڵوگۆڕی تێدابکرێت لە کۆبونەوەی یەکەم لەبواری دارایی بەپێی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا خوێندن بۆ خوێندکاران بەخۆرایی دەبێت جگە لەپێدانی مووچەی مانگانە تەنھا کرێی مانەوە دەکەوێتە سەر خوێندکار. ھەروەک یەکێکی دیکە لەکارە زانستیەکانی پڕۆگرامەکە ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی دەبێت لەنێوان زانکۆ بەشداربووەکاندا و پشکی خوێندنی باڵا بۆ ھەریەک لەچوار زانکۆکەی کوردستان دیاریدەکرێت.

 ئەم پڕۆگرامە دەستکەوتێکی ئەکادیمی گرنگە بۆ زانکۆی ڕاپەڕین بەمەش خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لەسەرجەم ئاستەکاندا سودمەنددەبن و لەڕێگەی ئەو پڕۆگرامەوە زانکۆی ڕاپەڕین پەیوەندییە ئەکادیمیەکانی فراوانتر دەکات و دەستپێکی یەکەمی پڕۆگرامەکە لەمانگی ٩ی ٢٠١٤ دەست پێدەکات.