له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به هاوکاری له‌گه‌ڵ رێکخراوی "دادی" ئه‌ڵمانی به هه‌ماهه‌نگی له‌که‌ڵ زانکۆی کاسل، خوڵیکی ۲هه‌فته‌یی تایبه‌ت به( سه‌رکرده ناوه‌نده‌کانی زانکۆ ) بۆ هه‌ر شه‌ش زانکۆ تازه‌کانی کوردستان کرابووه .
شاندی ئه کادیمیی زانکۆی ڕاپه‌ڕین به سه رۆکایه‌تی د.حسین غازی کاک ئه‌مین یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ، وه به ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ک له د.مۆفه‌ق خالید ڕاگری فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان ، د.سه‌ردار فتح اللە ڕاگری فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده ، پ.ی.د سنا حسن سه‌رۆک سکوڵی په‌رستاری، د.ئاراس عبدولرحمان سه‌رۆک سکوڵی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان ، د.ئه‌حمه‌د محمود سه‌رۆک سکوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و م . په‌یمان ڕه‌مه‌زان به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌کان و ڕاگه‌یاندنی زانکۆ به‌شداربوون له خولەکەدا ، له ماوه‌ی خوڵی ڕاهینانه‌که که له ۱۳/۰۸/۲۰۱۳ ده‌ستی پیکرد ، زانکۆی ڕاپه‌رین وه‌ک زانکۆیکی زۆر چالاک به‌شداربوون به به‌رده‌وامی و وه زانکۆ توانی جیاواز له زانکۆکانی تر دوو پرۆژه‌ی کاری ئاماده کرد، پڕۆژەی په‌ره‌پێدانی توانایی مامۆستیان "وه‌ک پرۆژه‌ی سه‌ره‌کی زانکۆ له لایه‌ن م په‌یمان ڕەمەزان باسه‌که روونکرایه‌وه ستافی ڕاهینانه‌که زۆر دڵخۆش بوون که زانکۆی ڕاپه‌رین له به‌رنامه‌ی کاری‌دا کارده‌کات بۆ گه‌شه پێدانی توانا مرۆیه‌کانی زانکۆ بۆ به‌ره‌و پێش بردنی زانکۆ له بواری فێرکردن و توێژینه‌وه‌دا، وه پڕۆژی درووست کردنی سیمیوله‌یشن له‌ب" که تایبه‌ته به سکوڵی په‌رستاری له لایه‌ن پ.ی.د سنا رونکردنه‌وه‌ی بۆ کرا، درووست کردنی ئه‌م لابه له زانکۆ‌دا ، زانکۆ ئه‌کات به سه‌نته‌ری ڕاهینان بۆ خوێندکاران و مامۆستیان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی، ئه‌بێته یه‌که‌مین تاقیگه‌ی زانستی په‌رستاری له سه‌ر ئاستی کۆلیژه‌کانی په‌رستاری عراق و هه‌رێمی کورستانیشدا.
وە له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی وه‌فدی زانکۆ تازەکانی کوردستان له شاری گۆتینگن ی ئه‌ڵمانی سه‌ردانی زانکۆی کاسلیان کرد و له لایه‌ن په‌یوه‌ندیه‌کانی زانکۆی کاسلەوە سیستمی خوێندنی زانکۆیی له ئه‌لمانیا پشکه‌ش کرا.
لە کۆتایی خولەکەدا بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کاسڵ و ستافی خولی ڕاهێنانەکە بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەکەدا دابەشکرا و د. حسێن غازی وەک نوێنەری زانکۆ تازەکان له ووته‌یه‌کدا ڕوونی کرده‌وه که خوله‌که زۆر به سوود بووه و زۆر باش به‌رنامه ڕێژی بۆکراوە .
وا بریاریشە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین هەر دوو پڕۆژەکە (پەرەپێدانی توانای مامۆستایان ، سیمیولەیشن لەب) گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بخرێتە بەرنامەی کاری زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣- ٢٠١٤ .