University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندنی ماستەر دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

زانكۆی ڕاپەڕین واده‌ی ده‌ستپێكردنی خوێندنی باڵای (ماسته‌ر) ڕاده‌گه‌یه‌نێت ‌ به‌پێی ئه‌م ڕێنماییانه‌ی لای خواره‌وه‌ :

یه‌كه‌م : خشته‌ی كاتی پێشكه‌ش كردن تا وه‌رگرتن

1. ماوه‌ى پێشكه‌شكردن له‌ (1/8 تا 12/9/2013) ده‌بێت.
2. تاقیكردنه‌وه‌ى توانستى زانستى له‌ ڕۆژی (19/9/2013) ئه‌نجام ده‌درێت.
3. راگه‌یاندنى ده‌رئه‌نجامه‌كان له‌ (29/9/2013) ده‌بێت.
4. ماوه‌ى تانه‌گرتن و پێشكه‌شكردنى سكاڵا له‌ ( 30/9/2013 تاكو 3/10/2013) ده‌بێت.
5. ده‌ستپێكى ده‌وام له‌ (12/10/2013) ده‌بێت.
دووه‌م : مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن

1. مه‌رجى ته‌مه‌ن ( ٤٥) چل وپێنج ساڵ بێت، واته‌ له‌ ڕێکه‌وتی له‌ دایكبوونى (31/12/1968) ه‌وه‌.
2. مه‌رجى توانستى زمانى ئینگلیزى:
ا – تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆنى به‌پێی ئه‌م خشته‌یه‌یه‌:-

 

 

IELTS

 

TOEFL

Computer

based

 

TOFEL IBT

 

 

TOEFL  PBT

Pearson

PBT

 

زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان

 

3,5

 

113

 

30

425

 

 

 

ب‌- بڕوانامه‌كانى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى زانكۆكانى هه‌رێم بۆ ئه‌وانه‌ی خولیان دیوه‌ له‌پاش (1/1/2009) وه‌, به‌مه‌رجێك ماوه‌ى خوله‌كه‌ له‌ ( ١٦٠) كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت .

3. مه‌رجى ساڵانى خزمه‌ت یان تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی پێویست به‌سه‌ر ده‌رچووندا:

بوونى دوو ساڵ خزمه‌تى فعلی تا ڕێكه‌وتى (30/10/2013) بۆ خوازیارانى دامه‌زراو ( دامه‌زرابن له دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم). وه‌ بۆ ئه‌و خوازیارانه‌ى كه‌ دانه‌مه‌زراون پێویسته‌ (2) ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونیان و به‌ده‌ستهێنانى دوا بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسه‌كه‌یان له‌ زانكۆ تێپه‌ڕبووبێ تا (30/10/2013) ، جگه‌ له‌و خوازیارانه‌ى كه‌ یه‌كه‌مى سه‌ر به‌شه‌ زانستیه‌كه‌یانن پێویسته‌ (1) ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن یان ده‌رچوونیان تێپه‌ڕبووبێ تا (30/10/2013).
4. مه‌رجى كۆنمره‌:
پێویسته‌ كۆنمره‌ى به‌كالۆریۆسی خوازیار له‌ (65) به‌سه‌ره‌وه‌ بێت یاخود له‌چاره‌کی یه‌كه‌می د‌ه‌رچووان بێت.

5. مه‌رجى توانستى زانستى:
تاقیكردنه‌وه‌ى زانستى ئه‌نجام ده‌درێت و ڕێژه‌ى (30%) نمره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و ڕێژه‌ی (70%) ی تریش له‌سه‌ر كۆنمره‌ى به‌كالٶریٶس هه‌ژمار ده‌كرێت، وه مه‌رجه‌ خوازیار ده‌ربچێت له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ واته‌ (15) نمره‌ له‌ (30) نمره ته‌رخان كراو بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕێژه‌ی ده‌رچوونی له‌ (60%) كه‌متر نه‌بێت وه‌ ئه‌م مه‌رجه كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌كانیش ده‌گریته‌وه , ئه‌گه‌ر كورسی به‌تاڵ مایه‌وه پڕ ناكرێته‌وه هه‌روه‌ها هیچ زانكۆیه‌ك بۆی نیه كورسی خوێندن زیاد بكات دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه و ناوی پاڵێوراوان .

• پسپۆڕیە پێویستەکان :

پسپۆڕی پەرستاری (٤) کورسی خوێندن بە پێی ئەم پسپۆڕیانە :

1. دوو خوێندکار لە پسپۆڕی (Community Health Nursing) / گشتی
2. دوو خوێندکار لە پسپۆڕی ( Adult Care Nursing) / گشتی