University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ۆرک شۆپێکی تایبەت بە پڕۆگرامەکانی خوێندن

چاپکردن ئیمەیڵ

بەمەبەستی نوێکردنەوەی ناوەرۆکی بابەتەکانی پڕۆگرامەکانی خوێندنی قۆناغەکانی یەکەم و دووەم ، بەشی بیرکاری سکوڵی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی راپەرین ، ۆرک شۆپێکی تایبەت بە تاووتوێکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ئەم دوو قۆنەغە ئەنجامدا .

سەرەتا وتەی بەخێرهاتن لەلایەن (د.ئەحمەد محمود ئەحمەد) سەرۆکی سکولی پەروەردەی بنەڕەتی پێشکەش کرا و لە لایەن (د.حسێن ‌غازی ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی وتەی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەرینی خویندرایەوە و دواتر وتەی ڕاگرایەتی فاکەڵتی لەلایەن (د.موفق خالد) پێشکەش کرا .

پاشان تاووتوێی پڕۆگرامی پێسنیازکراو کە لەلایەن مامۆستایانی بەشی بیرکاری زانکۆی ڕاپەڕینەوە ئامادەکرابوو بەرنامەی کاری ۆرک شۆپەکە دەستی پێکرد . لە ۆرک شۆپەکەدا سەرپەرشتیارانی بیرکاری سەرجەم زانکۆکانی کوردستان بەشداری تێدا داکەن و وا بڕیارە لە كۆتاییدا کۆنوسی ۆرک شۆپەکە ڕابگەیەنن.
هەروەها وابڕیارێشە ۆرک شۆپەکە بەردەوام بێت بۆ بەش و قۆناغاکانی تری پڕۆگرامەکانی خوێندن لە ڕۆژانی دوایی لە ‌هۆڵی کتێبخانەی گشتی ڕانیە.