University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین پەیوەندی لەگەل زانکۆکانی میسرو بەحرەین دەبەستێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی ٢٥ /٦ / ٢٠١٤ پ.د. ئیسلام الغنیمی پڕۆفیسۆر لە  ئەندازیاری و دیمەنی سروشتی ،  نوێنەری زانکۆکانی ئەسکەندەریە و زانکۆی بەریتانی قاهیرە لە میسر و زانکۆی بەحرەین و زانکۆی بەریتانی بەحرەین لە وڵاتی بەحرەین و وەفدێکی یاوەری سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کردو لەگەل سەرۆکی زانکۆو بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان کۆبوونەوە .

مەبەستی سەردانەکەیان دروستکردنی پەیوەندی بوو لە نێوان زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆکانی میسرو بەحرەین بە هۆی کارکردنی ناوبراو وەک پرۆفیسۆر لەو زانکۆیانە ، هەروەها ئامادەباشی خۆیانی دەربڕی بۆ وەرگرتنی خوێندکار بە مەبەستی خوێندن و ئاڵوگۆڕی زانستی و ئەکادیمی ، کارکردن لەسەر پلانی داهاتوو لە نێوان هەردوو زانکۆدا .

لە ئیستا کۆمپانیایی کانی توو کار لەسەر ماستەر پلانی شاری ڕانیە و حاجیاوا و دەورووبەری دەکات .