University of Raparin Logo

زیاتر لە ٩٠٠ سەرچاوە پێشکەش بەزانکۆی راپەڕین دەکرێن

چاپکردن ئیمەیڵ

ئا.شوان ئەحمەد
لەچوارچێوەی ھەڵمەتی دەولەَمەندکردنی کتێبخانەی زانکۆی راپەڕین کۆمەڵێک رێکخراو و لایەنە سیاسییەکان و دامودەزگای حکومی دەڤەری راپەڕین ٩٢٧ سەرچاوەی وەک کتێب و نامیلکە و گۆڤاریان بەخشییە کتێبخانەی زانکۆی راپەڕین.

پێشەوا فەتاح ئەمینداری کتێبخانەی زانکۆی راپەڕین بەماڵپەری زانکۆی راپەڕینی وت: دوای ئەوەی کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی راپەڕین سەردانی بەشێکی زۆر لایەنی سیاسیی و رێکخراوەکانیان کرد بۆ پێدانی کتێب و سەرچاوە بۆ کتێبخانەکەمان بەسوپاسەوە ئەم لایەنانە زیاتر لە ٩٠٠ سەرچاوەیان پێشکەشکردین. باسی لەوەشکرد کە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان  ٢٥٢  کتێب و گۆڤار، ھەروەھا تەلەفیزیۆنی راپەرین و رادیۆی مەشخەڵان ٢١٣ کتێب و ١٨٦ نامیلکە، ھەروەک لقی ١١ ی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ١٠٠  کتێب، و مەڵبەندی ٢٤ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ٥٣ کتێب، مەڵبەندی ٥ی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ٥٢ کتێب، لقی راپەڕینی یەکێتی ژنانی کوردستان ٣٢ کتێب، قایمقامی قەزای رانیە ١٦ کتێب، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ١٢ کتێب، و مەڵبەندی ٧ ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ١١ کتێب.
لێرەوە بەناوی زانکۆی ڕاپەرینەوە زۆر سوپاسی هەموو ئەو رێکخراو و لایەنی سیاسی و دامودەزگا حکومیانە دەکەین کە بەشداربوون لەدەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی زانکۆمان، هیوادارین نمونەیان زۆربێت .