ئەنجومەنی توێژینەوەی تەکنەلۆجیا و زانستی تورکیا (TUBITAK) هەڵدەستێ بە پێدانی زەمالە بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی سەرچاوە سروشتیەکان ، ئەندازیاری ، تەکنەلۆجیای زانیاری ، زانستە پزیشکیەکان ، زانستە کشتوکاڵیەکان ، زانستە کۆمەڵایەتیەکان و زانستە مرۆڤایەتیەکان .
مەرجەکانی پێشکەشکردن :
١/ پێشکەشکاری ماستەر لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت ، دکتۆرا لە ٣٥ ساڵ زیاتر نەبێت .
٢/ پێشکەشکار نابێت هاوڵاتی تورکیا بێت .
٣/ پێشکەشکار ئەگەر خوێندنی بەکالۆریۆسیشی تەواو نەکردبێت ، بەڵام لە قۆناغی چوارەم بێت ئەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات .
٤/ پێشکەشکار ئەگەر لە خوێندنی ماستەر دابێت لە تورکیا ئەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات .
پێداویستیەکانی پێشکەشکردن :
١/ پڕکردنەوەی فۆرمی پێشکەشکردن و ناردنی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە .
٢/ کۆپی پاسپۆرت .
٣/ کۆپی بڕوانامە .
٤/ تۆماری نمرەی کۆرسەکانی خوێندن.
٥/ سی ڤی .
٦/ دوو نامەی پشتگیری (reference letter ) .
٧/ بڕوانامەی زمان(TOIFLE , IELTS ) .
تێبینی / دوا بەرواری پێشکەشکردن ٢٨ / ٢ / ٢٠١٤ یە .